Posts

Showing posts from June, 2014

SoftPerfect WiFi Guard پڕۆگرامی پاراستنی تۆڕ

Image
پڕۆگرامێکی خۆڕاییە بۆ دۆزینەوەی ئەو ئامێرانەی کە لە هەمان تۆڕی بێ تەل بەشدارن. بەکارهێنەر سوودمەند دەبێت بە دۆزینەوەی ئەو ئامێرانەی کە نەناسراون لە تۆڕەکە، بەمەش تۆڕەکەت پارێزراوتر دەبێت. تایبەتمەندییەکانی پڕۆگرامەکە: - ناردنی ئاماژە بۆ ئامێرەکانی تۆڕ و پێشاندانی ئەوانەی لەسەر هێڵن. - دۆزینەوەی ئەو ئامێرانەی دیواری ئاگرینیان چالاکە و وەڵامی ئاماژەکان نادەنەوە. - ئاگادارکردنەوە لە ئامێری تازە بە شێوەی دەنگ یاخود ئیمێڵ. - گەڕان لە تۆڕ لە ماوەی دیاریکراو. - کاردەکات لەسەر سیستەمی ویندۆز، لینۆکس، ماک. - بۆ ویندۆز و لینۆکس بەخۆڕاییە، بەڵام بۆ ماک بە بەرامبەرە. - ڕووکاری زمانی کوردی تێدایە. ماڵپەڕی پڕۆگرام