Posts

Showing posts from March, 2014

Making Sense of Data کۆرسی گۆگڵ

Image
کۆڕسێکی سەرهێڵی کۆمپانیای گۆگڵە بەخۆڕایی، کەتێیدا چەند شتێک فێردەبیت: - فێربوونی بنچینەکانی داتا لەگەڵ پێکهاتە و ڕێکخستنی داتا. - فیربوونی هەنگاوەکانی چاککردنی داتا. - دروستکردن و بەکارهێنانی خشتەی بەیەکداچووی گۆگڵ. - رێکخستن و پوختکردن و دروستکردنی هێلکاری بۆ داتا. - فێربوونی تەکنیکی جیاوازی شیکردنەوەی داتا و لە چ کاتێک بەکاریان بێنیت. ئەم کۆڕسە بە پاڵپشتی شارەزایانی گۆگڵ بەڕێوەدەبرێت لە ١٨ / ٣ / ٢٠١٤ تا ٤ / ٤ / ٢٠١٤. دەتوانیت لەو ماوەیەدا بە ئارەزووی خۆت تەواوی بکەیت. کۆڕسەکە دەقی وانەکان و ڤیدیۆ و چالاکی و پڕۆژە لەخۆ دەگرێت. پێداویستییەکانی کۆڕس: - هەبوونی هێڵی ئینتەرنێت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت. - هەبوونی هەژمارێکی گۆگڵ. - هەبوونی زانیاری دەبارەی زانستی ئامار (ئامارزانی) پێویست نییە. ماڵپەڕی کۆڕس