Posts

Showing posts from August, 2023

گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە

Image
 گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە بۆ ئەوەی زانیارییە تایبەتەکانت بە سەلامەتی و پارێزراوی بمێننەوە و ڕێگە لە چوونە ژوورەوەی بێ مۆڵەت بۆ هەژماری گووگڵەکەت بگیرێت، گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە. گووگڵ ماوەی ناچالاکی بۆ هەژماری گووگڵ نوێ کردەوە بۆ دوو ساڵ لە سەرجەم بەرهەم و خزمەتگوزارییەکاندا. ئەم گۆڕانکارییە لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات و هەر هەژمارێکی گووگڵ کە ناچالاک بووبێت دەگرێتەوە، واتە لە ماوەی دوو ساڵدا نەچووەتە ژوورەوە یان بەکارنەهێنراوە. هەر هەژمارێکی ناچالاک بە ناوەڕۆکەکانییەوە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە مافی سڕینەوەی دەبێت. ئەمە مانای چی دەگەیەنێت: - ئەم گۆڕانکاریانە کاریگەرییان لەسەر تۆ نابێت، تەنها ئەگەر هەژماری گووگڵەکەت دوو ساڵ ناچالاک بووبێت یان زیاتر لە دوو ساڵ هەژمارەکەت بەکارنەهێنابێت بۆ چوونە ژوورەوە بۆ هیچ خزمەتگوزارییەکی گووگڵ. - لە کاتێکدا گۆڕانکارییەکان ئەمڕۆ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە، زووترین کات کە گووگڵ هەر سڕینەوەیەکی هەژمار جێبەجێ بکات، مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەبێت. - ئەگەر هەژمارەکەت بە ناچالاک دادەنرێت، گووگڵ چەندین ئیمەیڵی بیرخستنەوە دەنێ