وەشانی ٤.٤ ی ئەندرۆید بۆ کۆمپیوتەر بڵاوکرایەوە
زۆر ڕێگا هەن بۆ کارکردنی سیستەمی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر کە پڕۆسێسەری Intel یان AMDبەکاردەبات، بەڵام یەکێک لە ئاشناترینیان و ئاسانترینیان بە ڕێگای Android x86 ە. ئەم پڕۆگرامە لە دواوەی لینۆکسی ئەندرۆید کاردەکات بۆ دامەزراندنی ئەندرۆید وەک سیستەمێکی کارپێکەر لەسەر کۆمپیوتەرەکەت. ڕۆژی ٨ / ٨ / ٢٠١٤ android-x86.org ئاگاداریدا بە بڵاوکردنەوەی یەکەم وەشانی جێگیریAndroid-x86 4.4 کە لەسەر بنچینەی KitKat-MR1 بنیاتنراوە. ئەم سیستەمە دەتوانرێت دابمەزرێنرێت بە چەند شێوازێک، لەوانە: - دامەزراندنی تەواو لەسەر کۆمپیوتەر. - ئیشپێکردنی زیندوو بەبێ دامەزراندن. - دامەزراندنی گریمانەکی لەناو سیستەمی کارپێکەری خۆت لە ڕێگەی پڕۆگرامیVirtualBox یانVMware. ماڵپەڕی پڕۆگرام داگرتنی سیستەم