دەستیپێکرد Introduction to Linux کۆڕسی خۆڕایی

دامەزراوەی لینۆکس ئاگاداریدا بە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی کۆڕسێکی سەرهێڵی خۆڕایی وەک بەشێک لە پڕۆگرامی کۆڕسی کراوەی سەرهێڵی بەهێز (MOOC) لەگەڵ edX.org.

ئەم کۆڕسە پشتدەبەستێت بەهەمان کۆڕسی LFS101: Introduction to Linux کە نرخەکەی دەگاتە ٢٤٠٠ دۆلار لەگەڵ چەند گۆڕانکاریەک. شێوازی خوێندن لەم کۆڕسە فێرخوازی بەتەنهایە و تەواوی کۆڕسەکە بەخۆڕاییە. ڕۆژی ١ / ٨ / ٢٠١٤ کۆڕسەکە کرایەوە و فێرخوازان هەر ئێستا دەتوانن بەشدار بن و کاتی کۆتایی هاتنی کۆڕسەکە کراوەیە.

بابەتەکانی کۆڕسەکە:
1. Introduction
2. Linux Philosophy and Components
3. Linux Structure and Installation
4. Graphical Interface
5. System Configuration from the Graphical Interface
6. Command-line Operations
7. Finding Linux Documentation
8. File Operations
9. User Environment
10. Text Editors
11. Local Security Principles
12. Network Operations
13. Manipulating Text
14. Printing
15. Bash Shell Scripting
16. Advanced Bash Shell Scripting
17. Processes
18. Common Applications



Comments

Popular posts from this blog

ToUnicode زیادکراوەی

AHD Subtitles Maker پڕۆگرامی ژێرنووسکردن

گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە