Posts

Showing posts from March, 2020

ماڵپەڕی پێوانەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان

Image
ماڵپەڕی پێوانەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان - ماڵپەڕێکی تاکە کەسی نا فەرمییە. کۆمەڵێک زانیاری و ئامار و شیکردنەوەی تێدایە دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان. - زانیارییەکان لە ڕاگەیاندنەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگیراون. - بەهۆی دەستنەکەوتنی هەموو وردەکاری زانیارییەکان، ناتوانرێت ڕاستەوخۆ بۆ کاری توێژینەوە یان هەر کارێکی تری فەرمی بەکاربێت. - لە کاتی بوونی هەڵە ئاگادارمان بکەنەوە. - ماڵپەڕەکە لەسەر ڕاژەیەکی خۆڕایی بارکراوە، بۆیە لە کاتی باری زیادە لە کار نەکردنی بمانبوورن. لەگەڵ ڕێزدا، هەڤاڵ عبدالکریم "covid19.mywebcommunity.org" # Covid19   # 2019nCoV   # CoronaVirus

سکڕاچ

Image
سکڕاچ: بریتییە لە زمانێکی دیدەیی پڕۆگرامسازی پشت بەست بە بلۆک و کۆمەڵگەیەکی سەرهێڵ کە تێیدا منداڵان دەتوانن پڕۆگرام بنووسن و هاوبەشی میدیای بە کاردانەوە وەکو چیرۆکەکان، یارییەکان و جوڵانەوەکان بکەن لەگەڵ کەسانی تر لە هەموو دونیا. کاتێک منداڵان شت دروست دەکەن بە سکڕاچ، ئەوان فێری داهێنان، هاریکاری لە کار و بیرکردنەوەی سیستەمیانە دەبن. سکڕاچ دیزاین و ئامادەکراوە لەلایەن کۆمەڵەی Lifelong Kindergarten لە تاقیگەی میدیایی MIT. سکڕاچ دیزاین کراوە بە تایبەت بۆ تەمەنەکانی ٨ تا ١٦ ساڵی ، بەڵام بەکاردێت لەلایەن هەموو تەمەنەکانەوە. ملیۆنان کەس پڕۆژەی سکڕاچ دروست دەکەن لە بوارێکی فراوانی ڕێکخستن، لە ماڵەکان، خوێندنگاکان، مۆزەخانەکان، پەرتوکخانەکان و سەنتەرەکانی کۆمەڵگە. سکڕاچ بەکاردێت لە زیاتر لە ١٥٠ وڵات و بەردەستە بە زیاتر لە ٤٠ زمان. لە ئێستادا زمانی کوردی بەردەستە لە سکڕاچ. خوێندکاران فێری سکڕاچ دەبن لە هەموو ئاستەکان (لە خوێندنگای بنەرەتی تا کۆلێژ) و لە هەموو بوارەکان (وەک بیرکاری، زانستی کۆمپیوتەر، زمان، خوێندنی کۆمەڵایەتی). فێرکاران چیرۆکەکان هاوبەش دەکەن، سەرچاوەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن، پر