AHD Subtitles Maker پڕۆگرامی ژێرنووسکردن
پڕۆگرامێکی خۆڕایی سەرچاوەکراوەیە و بە زمانی #C داڕێژراوە. بەکاردێت بۆ دروستکردنی ژێرنووس بۆ ڤیدیۆ بەشێوەی خۆکارانە یان دەستی. جیاواز لە زۆربەی پڕۆگرامە هاوشێوەکان پاڵپشتی زمانی کوردی دەکات. ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر بەسوودی ئەم پڕۆگرامەن: - ڕووکاری بەرنامەکە بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەڕەبی و کوردی ئامادەیە. - پاڵپشتی زمانی کوردی دەکات بۆ ژێرنووسکردن. - توانای پاشەکەوتکردنی ژێرنووسی هەیە بە چەندین شێواز و پاشگری جیاواز. - توانای گۆڕینی شێوازە جیاوازەکانی فایلی ژێرنووسی هەیە. - توانای دابەزاندنی ژێرنووسی ئامادەی هەیە لە ماڵپەڕی OpenSubtitles.org. - توانای بارکردنی ژێرنووسی ئامادەی هەیە بۆ ناو ماڵپەڕی OpenSubtitles.org. - توانای وەرگێڕانی دەقی ژێرنووسەکانی هەیە بەشێوەی خۆکارانە بۆ زمانە جیاوازەکان کە لە گۆگڵ تڕانسلەیت هەن. - پاڵپشتی ژمارەیەکی زۆر لە پاشگرەکانی ڤیدیۆ دەکات. ماڵپەڕی پڕۆگرام