AHD Subtitles Maker پڕۆگرامی ژێرنووسکردن

پڕۆگرامێکی خۆڕایی سەرچاوەکراوەیە و بە زمانی #C داڕێژراوە. بەکاردێت بۆ دروستکردنی ژێرنووس بۆ ڤیدیۆ بەشێوەی خۆکارانە یان دەستی. جیاواز لە زۆربەی پڕۆگرامە هاوشێوەکان پاڵپشتی زمانی کوردی دەکات. ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر بەسوودی ئەم پڕۆگرامەن:
- ڕووکاری بەرنامەکە بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەڕەبی و کوردی ئامادەیە.
- پاڵپشتی زمانی کوردی دەکات بۆ ژێرنووسکردن.
- توانای پاشەکەوتکردنی ژێرنووسی هەیە بە چەندین شێواز و پاشگری جیاواز.
- توانای گۆڕینی شێوازە جیاوازەکانی فایلی ژێرنووسی هەیە.
- توانای دابەزاندنی ژێرنووسی ئامادەی هەیە لە ماڵپەڕی OpenSubtitles.org.
- توانای بارکردنی ژێرنووسی ئامادەی هەیە بۆ ناو ماڵپەڕی OpenSubtitles.org.
- توانای وەرگێڕانی دەقی ژێرنووسەکانی هەیە بەشێوەی خۆکارانە بۆ زمانە جیاوازەکان کە لە گۆگڵ تڕانسلەیت هەن.
- پاڵپشتی ژمارەیەکی زۆر لە پاشگرەکانی ڤیدیۆ دەکات.




Comments

Popular posts from this blog

ToUnicode زیادکراوەی

گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە