سکڕاچ
سکڕاچ: بریتییە لە زمانێکی دیدەیی پڕۆگرامسازی پشت بەست بە بلۆک و کۆمەڵگەیەکی سەرهێڵ کە تێیدا منداڵان دەتوانن پڕۆگرام بنووسن و هاوبەشی میدیای بە کاردانەوە وەکو چیرۆکەکان، یارییەکان و جوڵانەوەکان بکەن لەگەڵ کەسانی تر لە هەموو دونیا. کاتێک منداڵان شت دروست دەکەن بە سکڕاچ، ئەوان فێری داهێنان، هاریکاری لە کار و بیرکردنەوەی سیستەمیانە دەبن. سکڕاچ دیزاین و ئامادەکراوە لەلایەن کۆمەڵەی Lifelong Kindergarten لە تاقیگەی میدیایی MIT.
سکڕاچ دیزاین کراوە بە تایبەت بۆ تەمەنەکانی ٨ تا ١٦ ساڵی، بەڵام بەکاردێت لەلایەن هەموو تەمەنەکانەوە. ملیۆنان کەس پڕۆژەی سکڕاچ دروست دەکەن لە بوارێکی فراوانی ڕێکخستن، لە ماڵەکان، خوێندنگاکان، مۆزەخانەکان، پەرتوکخانەکان و سەنتەرەکانی کۆمەڵگە. سکڕاچ بەکاردێت لە زیاتر لە ١٥٠ وڵات و بەردەستە بە زیاتر لە ٤٠ زمان. لە ئێستادا زمانی کوردی بەردەستە لە سکڕاچ.
خوێندکاران فێری سکڕاچ دەبن لە هەموو ئاستەکان (لە خوێندنگای بنەرەتی تا کۆلێژ) و لە هەموو بوارەکان (وەک بیرکاری، زانستی کۆمپیوتەر، زمان، خوێندنی کۆمەڵایەتی). فێرکاران چیرۆکەکان هاوبەش دەکەن، سەرچاوەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن، پرسیار دەکەن و خەڵکی دەبیننەوە لە ماڵپەڕی ScratchEd.
سکڕاچ بە خۆڕاییە و بەشێوەی سەرهێڵ و دەرهێڵ بەردەستە.
بۆ فێرکاری کوردی دەربارەی سكڕاچ سەیری كۆدینگ بۆ مناڵان بکەن.
https://www.facebook.com/codingbomndalan
https://www.facebook.com/codingbomndalan
سکڕاچ: پەڕی سەرەکی
Comments
Post a Comment