Posts

Showing posts from October, 2021

جیاوازی نێوان شارەزایانی پاراستن و ناشارەزایان لە چۆنیەتی مانەوەیان بە پارێزراوی لەسەرهێڵ

Image
لەم ڕۆژگارە تۆ دەتوانیت زۆر ئامۆژگاری دەربارەی پاراستنی سەرهێڵ بدۆزیەوە لە چەند چرکەیەک و ڕۆژانە بەکاریان بێنی. لەگەڵ ئەوەی ئەم کۆمەڵە پەیڕەوکراوانە زۆر دەوڵەمەندن، بەڵام هەردەم بەسوود نین؛ دەشێ زانینی ڕیزبەندکردنیان کارێکی سەخت بێت. توێژەرانی کۆمپانیای گووگڵ لە توێژینەوەیەکیاندا ڕاپرسیان ئەنجامداوە لەسەر ٢٣١ شارەزای پاراستن و ٢٩٤ بەکارهێنەری ئینتەرنێت کە شارەزای پاراستن نین. هەردوو گروپەکە پرسیاری ئەوەیان لێکرا کە چ کارێک ئەنجام دەدەن بۆ پاراستنی خۆیان لەسەرهێڵ. وێنەکە پەیڕەوکراوەکانی پاراستنی هەردوو گروپ نیشان دەدات. خاڵی هاوبەش: بەڕێوەبردنی تێپەڕەوشە بەوریایی. بەڕوونی دیارە کە هەردوو گروپ بەڕێوەبردنی تێپەڕەوشە بە پێشەنگ دەزانن بەڵام بە ڕێگای جیاواز. شارەزایانی پاراستن بەزۆری پشت دەبەستن بە بەڕێوەبردنی تێپەڕەوشە، ئەو پڕۆگرامانەی کە بەکاردێن بۆ دروستکردن و پاراستن و هەڵگرتنی هەموو تێپەڕەوشەکانی بەکارهێنەر لەیەک شوێندا. شارەزایەک دەڵێت، "پڕۆگرامەکانی بەڕێوەبردنی تێپەڕەوشە هەموو هاوکێشەکە دەگۆڕن، چونکە ئەوان تێپەڕەوشەی بەهێز و بێهاوتا بەرهەم دێنن". لە بەرامبەردا، تەنها ٢٤%ی نا