Posts

Showing posts from February, 2015

TinyMCE سەرنووسەری

Image
یەکێکە لە سەرنووسەرە بەناوبانگەکان کە بۆ دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی پەڕگەکانی ناو ماڵپەڕەکان بەکاردێت. ئەم سەرنووسەرە سەرچاوەکراوەیە و سەربەخۆیە لە سەکۆ و توانای گۆڕینی تاگەکانی HTMLی بۆ نموونەی سەرنووسەر هەیە. گەشەپێدەرانی ماڵپەڕ و پڕۆگرامەکانی تۆڕ دەتوانن بەکاریبێنن بۆ پڕۆژەکانیان. زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکان بەکاری دێنن، وەک؛ فەیسبووک، وۆرد پرێس، ئۆڕاکڵ، مایکڕۆسۆفت، ئای بی ئێم، جووملە ... هتد. تایبەتمەندییەکان: - بەستنەوەی بە کۆدی پڕۆژەکان ئاسانە. - دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی پەڕگە بەشێوەی گشتی و بەشێوەی دێر. - توانای زیادکردنی پێوەکراوەی تر. - ڕووکاری زمانی کوردی تێدایە. ماڵپەڕی سەرنووسەری TinyMCE

گووگڵ ٢ گێگابایت زیاتر دەبەخشێت بەشێوەی هەمیشەیی

Image
لە ڕۆژی ئینتەرنێتێکی پارێزراوتر (Safer Internet Day)، کۆمپانیای گووگڵ لەبەرامبەر پشکنینی پارێزراوی هەژمارەکەت ٢ گێگابایت بۆشایی زیاتر دەخاتە سەر گووگڵ دڕایڤەکەت بەشێوەی هەمیشەیی وەک بەخشینێک. کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات هەرچەندە پەڕگەکانی ناو دڕایڤ پەڕلەکراون لەکاتی ناردن و لەناو داتا سەنتەرەکانیان بەڵام ئەم هەنگاوە دڵنیاییەکی زیاتر دەدات بە بەکارهێنەر کە زانیارییەکانی بەبەردەوامی پارێزراوە لەلایەن گووگڵ. ڕۆژی ١٧ی شوباتی ٢٠١٥ وەک دوایین بەروار دانراوە بۆ ئەم پشکنینە و وەرگرتنی ٢ گێگابایتی زیاتر. ئەو بەکارهێنەرانەی ئەم پشکنینە دەکەن لە ٢٨ی شوبات بە ئیمەیڵ ئاگادار دەکرێنەوە لە زیادبوونی بۆشایی دڕایڤەکەیان. لە ئێستادا هەر هەژمارێکی ئاسایی گووگڵ ١٥ گێگابایت بۆشایی هەیە بۆ هەموو ئەو خزمەتگوزاریانەی بەکاری دێنێت. هەنگاوەکانی پشکنین: - ئەم بەستەرە بکەوە http://goo.gl/ccgyV0 - ئەگەر داوای ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕەوشەی کرد داخڵی دەکەیت. - لە چەند هەنگاوێکدا پێداچوونەوە بۆ زانیارییەکانی هەژمارەکەت دەکەیت. - لە دوا هەنگاو چەند خانەیەکی سەوزی ڕاست لێدراو دەبینی کە واتای ئەوەیە پشکنینەکەت تەواو ک