TinyMCE سەرنووسەری

یەکێکە لە سەرنووسەرە بەناوبانگەکان کە بۆ دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی پەڕگەکانی ناو ماڵپەڕەکان بەکاردێت. ئەم سەرنووسەرە سەرچاوەکراوەیە و سەربەخۆیە لە سەکۆ و توانای گۆڕینی تاگەکانی HTMLی بۆ نموونەی سەرنووسەر هەیە. گەشەپێدەرانی ماڵپەڕ و پڕۆگرامەکانی تۆڕ دەتوانن بەکاریبێنن بۆ پڕۆژەکانیان. زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکان بەکاری دێنن، وەک؛ فەیسبووک، وۆرد پرێس، ئۆڕاکڵ، مایکڕۆسۆفت، ئای بی ئێم، جووملە ... هتد.

تایبەتمەندییەکان:
- بەستنەوەی بە کۆدی پڕۆژەکان ئاسانە.
- دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی پەڕگە بەشێوەی گشتی و بەشێوەی دێر.
- توانای زیادکردنی پێوەکراوەی تر.
- ڕووکاری زمانی کوردی تێدایە.

ماڵپەڕی سەرنووسەری TinyMCE



Comments

Popular posts from this blog

ToUnicode زیادکراوەی

AHD Subtitles Maker پڕۆگرامی ژێرنووسکردن

گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە