گووگڵ ٢ گێگابایت زیاتر دەبەخشێت بەشێوەی هەمیشەیی

لە ڕۆژی ئینتەرنێتێکی پارێزراوتر (Safer Internet Day)، کۆمپانیای گووگڵ لەبەرامبەر پشکنینی پارێزراوی هەژمارەکەت ٢ گێگابایت بۆشایی زیاتر دەخاتە سەر گووگڵ دڕایڤەکەت بەشێوەی هەمیشەیی وەک بەخشینێک. کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەکات هەرچەندە پەڕگەکانی ناو دڕایڤ پەڕلەکراون لەکاتی ناردن و لەناو داتا سەنتەرەکانیان بەڵام ئەم هەنگاوە دڵنیاییەکی زیاتر دەدات بە بەکارهێنەر کە زانیارییەکانی بەبەردەوامی پارێزراوە لەلایەن گووگڵ.

ڕۆژی ١٧ی شوباتی ٢٠١٥ وەک دوایین بەروار دانراوە بۆ ئەم پشکنینە و وەرگرتنی ٢ گێگابایتی زیاتر. ئەو بەکارهێنەرانەی ئەم پشکنینە دەکەن لە ٢٨ی شوبات بە ئیمەیڵ ئاگادار دەکرێنەوە لە زیادبوونی بۆشایی دڕایڤەکەیان. لە ئێستادا هەر هەژمارێکی ئاسایی گووگڵ ١٥ گێگابایت بۆشایی هەیە بۆ هەموو ئەو خزمەتگوزاریانەی بەکاری دێنێت.

هەنگاوەکانی پشکنین:
- ئەم بەستەرە بکەوە http://goo.gl/ccgyV0
- ئەگەر داوای ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕەوشەی کرد داخڵی دەکەیت.
- لە چەند هەنگاوێکدا پێداچوونەوە بۆ زانیارییەکانی هەژمارەکەت دەکەیت.
- لە دوا هەنگاو چەند خانەیەکی سەوزی ڕاست لێدراو دەبینی کە واتای ئەوەیە پشکنینەکەت تەواو کرد.


Comments

Popular posts from this blog

ToUnicode زیادکراوەی

AHD Subtitles Maker پڕۆگرامی ژێرنووسکردن

گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە