Posts

Showing posts from 2014

ویکی گالاکسی

Image
ویکی گالاکسی: پڕۆژەیەکی سەربەخۆی ئەندازیاری فێرخواز "ئۆوین کۆرناک" ە لە پاریس. پڕۆژەکە بۆوێناکردنی سێ دووری بۆ بابەتەکانی ویکیپیدیایە، کە تێیدا بابەتە نزیکەکان بەیەکەوە بەستراون لە تۆڕێکی چڕدا. دواجار لە هەنگاوی یەکەمدا ١٠٠٠٠٠ بابەت لە بۆشاییەکی گەورەدا بەیەکەوە گرێدراون. لەم وێنانەی خوارەوە چەند بابەتێک دەبینن وەک کورد، کوردستان، زمانی کوردی. ماڵپەڕی پڕۆژە

EagleGet پڕۆگرامی داگرتن

Image
پڕۆگرامێکی خۆڕاییە بۆ داگرتنی پەڕگە جیاوازەکان لە تۆڕی ئینتەرنێت. پاڵپشتی پڕۆتۆکۆڵەکانی HTTP، HTTPS، FTP، MMS، RTSP دەکات لەگەڵ چەندین ماڵپەڕی ڤیدیۆیی سەرهێڵ. ئەم پڕۆگرامە دەتوانرێت ببەسترێت بە هەریەک لە وێبگەڕەکانی Chrome، IE، Firefox، Opera. تەکنەلۆژیای فرە-کارکردن بەکاردێنێت بۆ خێراکردنی داگرتنەکان. تایبەتمەندییەکانی پڕۆگرامەکە: - داگرتنی چەندین شێوەی جیاوازی پەڕگە. -خێراکردنی داگرتنەکان بەشێوەیەکی باش. - بەستنەوەی بە وێبگەڕە جیاوازەکان. - داگرتنی ڤیدیۆ لە چەندین ماڵپەڕ وەک YouTube و Facebook. - نەبوونی هیچ بانگەشەیەک لە ڕووکاری بەرنامەکە. - پاڵپشتی نوێکردنەوەی خۆکارانەی بەستەری بەسەرچوو دەکات. - ڕووکارێکی سادەی هەیە و تەواوی تایبەتمەندییەکانی بەخۆڕاییە. - ڕووکاری زمانی کوردی تێدایە. ماڵپەڕی پڕۆگرام

وەشانی ٤.٤ ی ئەندرۆید بۆ کۆمپیوتەر بڵاوکرایەوە

Image
زۆر ڕێگا هەن بۆ کارکردنی سیستەمی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر کە پڕۆسێسەری Intel یان AMDبەکاردەبات، بەڵام یەکێک لە ئاشناترینیان و ئاسانترینیان بە ڕێگای Android x86 ە. ئەم پڕۆگرامە لە دواوەی لینۆکسی ئەندرۆید کاردەکات بۆ دامەزراندنی ئەندرۆید وەک سیستەمێکی کارپێکەر لەسەر کۆمپیوتەرەکەت. ڕۆژی ٨ / ٨ / ٢٠١٤ android-x86.org ئاگاداریدا بە بڵاوکردنەوەی یەکەم وەشانی جێگیریAndroid-x86 4.4 کە لەسەر بنچینەی KitKat-MR1 بنیاتنراوە. ئەم سیستەمە دەتوانرێت دابمەزرێنرێت بە چەند شێوازێک، لەوانە: - دامەزراندنی تەواو لەسەر کۆمپیوتەر. - ئیشپێکردنی زیندوو بەبێ دامەزراندن. - دامەزراندنی گریمانەکی لەناو سیستەمی کارپێکەری خۆت لە ڕێگەی پڕۆگرامیVirtualBox یانVMware. ماڵپەڕی پڕۆگرام داگرتنی سیستەم

دەستیپێکرد Introduction to Linux کۆڕسی خۆڕایی

Image
دامەزراوەی لینۆکس ئاگاداریدا بە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی کۆڕسێکی سەرهێڵی خۆڕایی وەک بەشێک لە پڕۆگرامی کۆڕسی کراوەی سەرهێڵی بەهێز (MOOC) لەگەڵ edX.org. ئەم کۆڕسە پشتدەبەستێت بەهەمان کۆڕسی LFS101: Introduction to Linux کە نرخەکەی دەگاتە ٢٤٠٠ دۆلار لەگەڵ چەند گۆڕانکاریەک. شێوازی خوێندن لەم کۆڕسە فێرخوازی بەتەنهایە و تەواوی کۆڕسەکە بەخۆڕاییە. ڕۆژی ١ / ٨ / ٢٠١٤ کۆڕسەکە کرایەوە و فێرخوازان هەر ئێستا دەتوانن بەشدار بن و کاتی کۆتایی هاتنی کۆڕسەکە کراوەیە. بابەتەکانی کۆڕسەکە: 1. Introduction 2. Linux Philosophy and Components 3. Linux Structure and Installation 4. Graphical Interface 5. System Configuration from the Graphical Interface 6. Command-line Operations 7. Finding Linux Documentation 8. File Operations 9. User Environment 10. Text Editors 11. Local Security Principles 12. Network Operations 13. Manipulating Text 14. Printing 15. Bash Shell Scripting 16. Advanced Bash Shell Scripting 17. Processes 18. Common Applications ماڵپەڕی کۆڕس

SoftPerfect WiFi Guard پڕۆگرامی پاراستنی تۆڕ

Image
پڕۆگرامێکی خۆڕاییە بۆ دۆزینەوەی ئەو ئامێرانەی کە لە هەمان تۆڕی بێ تەل بەشدارن. بەکارهێنەر سوودمەند دەبێت بە دۆزینەوەی ئەو ئامێرانەی کە نەناسراون لە تۆڕەکە، بەمەش تۆڕەکەت پارێزراوتر دەبێت. تایبەتمەندییەکانی پڕۆگرامەکە: - ناردنی ئاماژە بۆ ئامێرەکانی تۆڕ و پێشاندانی ئەوانەی لەسەر هێڵن. - دۆزینەوەی ئەو ئامێرانەی دیواری ئاگرینیان چالاکە و وەڵامی ئاماژەکان نادەنەوە. - ئاگادارکردنەوە لە ئامێری تازە بە شێوەی دەنگ یاخود ئیمێڵ. - گەڕان لە تۆڕ لە ماوەی دیاریکراو. - کاردەکات لەسەر سیستەمی ویندۆز، لینۆکس، ماک. - بۆ ویندۆز و لینۆکس بەخۆڕاییە، بەڵام بۆ ماک بە بەرامبەرە. - ڕووکاری زمانی کوردی تێدایە. ماڵپەڕی پڕۆگرام

Making Sense of Data کۆرسی گۆگڵ

Image
کۆڕسێکی سەرهێڵی کۆمپانیای گۆگڵە بەخۆڕایی، کەتێیدا چەند شتێک فێردەبیت: - فێربوونی بنچینەکانی داتا لەگەڵ پێکهاتە و ڕێکخستنی داتا. - فیربوونی هەنگاوەکانی چاککردنی داتا. - دروستکردن و بەکارهێنانی خشتەی بەیەکداچووی گۆگڵ. - رێکخستن و پوختکردن و دروستکردنی هێلکاری بۆ داتا. - فێربوونی تەکنیکی جیاوازی شیکردنەوەی داتا و لە چ کاتێک بەکاریان بێنیت. ئەم کۆڕسە بە پاڵپشتی شارەزایانی گۆگڵ بەڕێوەدەبرێت لە ١٨ / ٣ / ٢٠١٤ تا ٤ / ٤ / ٢٠١٤. دەتوانیت لەو ماوەیەدا بە ئارەزووی خۆت تەواوی بکەیت. کۆڕسەکە دەقی وانەکان و ڤیدیۆ و چالاکی و پڕۆژە لەخۆ دەگرێت. پێداویستییەکانی کۆڕس: - هەبوونی هێڵی ئینتەرنێت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت. - هەبوونی هەژمارێکی گۆگڵ. - هەبوونی زانیاری دەبارەی زانستی ئامار (ئامارزانی) پێویست نییە. ماڵپەڕی کۆڕس