و ەک دەزانین لە ڕۆژی ٢٠١٤/١٢/١٥ەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی پشتیوانیی ئەو تەختەکلیلانە دەکات کە یونیکۆدن. لێرەدا کێشەیەک هەیە دەبێت چارەسەر بکرێت، ئەویش شێوازی نووسینی نووسراوە کۆنەکانە، چونکە ئەو فۆنتانەیان بەکاربردووە کە یۆنیکۆد نین وەک (Ali_K_Samik، Ali_K_Sahifa،...هتد). چەند کەس و گروپێک نەرمەکاڵایان ئامادەکردووە بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ گۆڕینی دەقەکان لە نایونیکۆد بۆ یونیکۆد وەک (Razhakan، Kurdish Key & Font Convert ،...هتد)، ئەمانە کارەکانیان جێگای دەس تخۆشین. بەڵام ئەم نەرمەکاڵایانە بەشێوەی سەربەخۆ لە پڕۆگرامی وۆرد کار دەکەن. بە واتای ئەوەی بەکارهێنەر دەبێت دەقەکان لەبەربگرێتەوە بۆ ناو ئەم نەرمەکاڵایانە و دوای گۆڕینی دەبێت جارێکیتر بخرێتەوە ناو پڕۆگرامی وۆرد. ئەم زیادکراوەیە چارەسەری ئەم کێشەیە دەکات بە ئاسانی. چونکە لەکاتی دامەزراندنی دەبێتە بەشێک لە پڕۆگرامی وۆرد و تەنها بە یەک کرتە دەتوانێت دەقەکان بگۆڕێت بۆ یونیکۆد. ئەم زیادکراوەیە بەشێوەی خۆڕایی بەردەستە لەم بەستەرەی خوارەوە: http://tounicode.sourceforge.net لەکاتی بوونی هەر هەڵەیەک یان دا
Comments
Post a Comment