Posts

Showing posts from 2013

LinuxLive USB Creator پڕۆگرامی بووتکردن

Image
پڕۆگرامێکی خۆڕایی سەرچاوە کراوەیە بۆ سیستەمی ویندۆز. یارمەتیت دەدات بۆ دروستکردنی سیستەمێکی لایڤ (زیندوو) لەسەر فلاش میمۆری کە دەتوانرێت دواتر لەناو ویندۆس یان لە کاتی بووتکردنی (ئیشپێکردنی) کۆمپیوتەر بەکاربێت. بەمەش پێویست ناکات کۆمپیوتەرەکەت لەگەڵ خۆت ببەیتە هەموو شوێنێک، تەنها فلاش میمۆریەکەت بەسە بۆ هەبوونی سیستەمێکی ئامادەکراو بە سەرجەمی پڕۆگرام و فایلەکانت. سیستەمە گونجاوەکان: لینۆکس بە هەموو جۆرەکانیەوە، ویندۆس (شێوازی زیندووی نییە)، دیسکە ڕزگارکەرەکان وەک Hiren's BootCD، ئامرازەکانی پاراستن وەک Back Track، ئامرازەکانی سێرڤەر وەکRed Hat، ... هتد. تێبینی: تەواوی ڕووکاری بەرنامەکە بە کوردی ئامادەکراوە. ئێستا لە ماڵپەڕی پڕۆژەکە ئاڵای کوردستان لە ڕیزی ووڵاتان دانراوە :) ماڵپەڕی پڕۆژەکە

AHD Subtitles Maker پڕۆگرامی ژێرنووسکردن

Image
پڕۆگرامێکی خۆڕایی سەرچاوەکراوەیە و بە زمانی #C داڕێژراوە. بەکاردێت بۆ دروستکردنی ژێرنووس بۆ ڤیدیۆ بەشێوەی خۆکارانە یان دەستی. جیاواز لە زۆربەی پڕۆگرامە هاوشێوەکان پاڵپشتی زمانی کوردی دەکات. ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر بەسوودی ئەم پڕۆگرامەن: - ڕووکاری بەرنامەکە بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەڕەبی و کوردی ئامادەیە. - پاڵپشتی زمانی کوردی دەکات بۆ ژێرنووسکردن. - توانای پاشەکەوتکردنی ژێرنووسی هەیە بە چەندین شێواز و پاشگری جیاواز. - توانای گۆڕینی شێوازە جیاوازەکانی فایلی ژێرنووسی هەیە. - توانای دابەزاندنی ژێرنووسی ئامادەی هەیە لە ماڵپەڕی OpenSubtitles.org. - توانای بارکردنی ژێرنووسی ئامادەی هەیە بۆ ناو ماڵپەڕی OpenSubtitles.org. - توانای وەرگێڕانی دەقی ژێرنووسەکانی هەیە بەشێوەی خۆکارانە بۆ زمانە جیاوازەکان کە لە گۆگڵ تڕانسلەیت هەن. - پاڵپشتی ژمارەیەکی زۆر لە پاشگرەکانی ڤیدیۆ دەکات. ماڵپەڕی پڕۆگرام

١٨٠ ماڵپەڕی لە ١٨٠ ڕۆژدا دروستکرد

Image
Jennifer Dewalt: ئافرەتێکی هونەرمەندە، بۆ ئەوەی فێری پڕۆگرامسازی بێت لە ١٨٠ ڕۆژدا ١٨٠ ماڵپەڕی جیاجیای دروستکرد. بەبێ ئەوەی هیچ پێشینەیەکی لەم بوارەدا هەبێت هەوڵی خۆفێرکردنیدا. لەجیاتی بەکارهێنانی کۆڕسی فێربوون ئەو پشتی بە سێ یاسا بەست کە ئەمانە بوون: ١- ڕۆژانە ماڵپەڕێکی جیاواز دروست بکات بۆ ماوەی ١٨٠ ڕۆژ بەدوایەکدا. ٢- هەر ماڵپەڕێک دوای تەواوبوونی دەبێت بابەتێکی لەسەر بنووسرێت لە بلۆگەکەیدا. ٣- هەموو ئەو کۆدانەی کە دەینووسێت دەبێت بەشێوەی سەرچاوەکراوە لە ماڵپەڕی GitHub بڵاوبکرێنەوە بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بیبینێت. ماڵپەڕەکەی: www.jenniferdewalt.com بلۆگەکەی: blog.jenniferdewalt.com

Programmer's Day - ڕۆژی پڕۆگرامسازان

Image
ڕۆژی ٢٥٦ ی هەر ساڵێک ناونراوە بە ڕۆژی پڕۆگرامسازان، کە دەکاتە ڕۆژی ١٣ی ئەیلول یان ١٢ی ئەیلول لە ساڵی پڕ. ئەمەش لە ٢^٨ هاتووە کە گەورەترین توانە بۆ ژمارەی دوو کە ئەنجامەکەی لەژێر ٣٦٥ ڕۆژی ساڵ بێت، وەهەروەها ژمارەی نرخە جیاوازەکانە کە دەتوانرێت پێشان بدرێت بە ١ بایت (٨ بیت). تێبینی: ئەگەر ئارەزووت کرد بۆچوون بنووسی بە کۆد بینووسە. www.programmerday.info

سوپەر مرۆڤ لەگەڵ سوپەر کۆمپیوتەر

Image
واتسۆن ناوی سوپەر کۆمپیوتەرێکی IBMە، کە دووبەشی هەیە. هەر بەشێکی پێنج ڕەفەی جیای هەیە، هەر ڕەفەیەک ١٠ سێرڤەری Power7 ی IBM ی تێدایە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە واتسۆن یەکسانە بە نزیکەی ٢٨٠٠ کۆمپیوتەری بەهێز کە بەیەکەوە بەستراون لە تۆڕێکی ئەوپەڕی خێرایی بەرز. قەبارەی بیرگەی واتسۆن زیاترە لە ١٥ تریلیۆن بایت. لێرەدا، مەبەستمان تایبەتمەندیەکانی واتسۆن نیە، بەڵکو واتسۆن بەشداری دەکات لە جیۆپەدی! کە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی تاقیکاری ئەمریکییە. ماڵپەڕی واتسۆن ڤیدیۆ: پێشبڕکێ لەگەڵ مرۆڤدا