Posts

Showing posts from September, 2012

تێپەڕەوشەی یەکجارە لە فەیسبووک

Image
تێپەڕەوشەی یەکجارە بریتیە لە خزمەتگوزاریەکی پاراستن کە یارمەتیت دەدات لە پاراستنی هەژمارەکەت کاتێک کە دەچیتە ناو هەژمارەکەتەوە لە کۆمپیوتەرێکی گشتی (کتێبخانە، ئینتەرنێت کافی، ...هتد). بۆ وەرگرتنی تێپەڕەوشەی یەکجارە، وشەی "otp" لە مۆبایلەکەت بنێرە بۆ 32665. فەیسبووک تێپەڕەوشەیەکی ٨ پیتی بێهاوتای کاتیت بۆ دەنێرێت. تێپەڕەوشەی یەکجارە کاری پێدەکرێت تەنها بۆ ٢٠ خولەک لە دوای ناردنیەوە و دواتر بەکارنایەت. دوای وەرگرتنی تێپەڕەوشەکە لە شوێنی تێپەڕەوشەی ئاسایی بەکاریبهێنیت. تێبینی: ئەم خزمەتگوزاریە بۆ عێراق هێشتا لە کاردا نیە، دەتوانن لە لینکی هاوپێچ ناوی ووڵاتان و کۆدی تایبەت بەم خزمەتگوزاریە ببینن. سەرچاوە: فەیسبووک