تێپەڕەوشەی یەکجارە لە فەیسبووک
تێپەڕەوشەی یەکجارە بریتیە لە خزمەتگوزاریەکی پاراستن کە یارمەتیت دەدات لە پاراستنی هەژمارەکەت کاتێک کە دەچیتە ناو هەژمارەکەتەوە لە کۆمپیوتەرێکی گشتی (کتێبخانە، ئینتەرنێت کافی، ...هتد). بۆ وەرگرتنی تێپەڕەوشەی یەکجارە، وشەی "otp" لە مۆبایلەکەت بنێرە بۆ 32665. فەیسبووک تێپەڕەوشەیەکی ٨ پیتی بێهاوتای کاتیت بۆ دەنێرێت. تێپەڕەوشەی یەکجارە کاری پێدەکرێت تەنها بۆ ٢٠ خولەک لە دوای ناردنیەوە و دواتر بەکارنایەت. دوای وەرگرتنی تێپەڕەوشەکە لە شوێنی تێپەڕەوشەی ئاسایی بەکاریبهێنیت.
تێبینی: ئەم خزمەتگوزاریە بۆ عێراق هێشتا لە کاردا نیە، دەتوانن لە لینکی هاوپێچ ناوی ووڵاتان و کۆدی تایبەت بەم خزمەتگوزاریە ببینن.
سەرچاوە: فەیسبووک
Comments
Post a Comment