گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە

 گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە

بۆ ئەوەی زانیارییە تایبەتەکانت بە سەلامەتی و پارێزراوی بمێننەوە و ڕێگە لە چوونە ژوورەوەی بێ مۆڵەت بۆ هەژماری گووگڵەکەت بگیرێت، گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە.

گووگڵ ماوەی ناچالاکی بۆ هەژماری گووگڵ نوێ کردەوە بۆ دوو ساڵ لە سەرجەم بەرهەم و خزمەتگوزارییەکاندا. ئەم گۆڕانکارییە لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات و هەر هەژمارێکی گووگڵ کە ناچالاک بووبێت دەگرێتەوە، واتە لە ماوەی دوو ساڵدا نەچووەتە ژوورەوە یان بەکارنەهێنراوە. هەر هەژمارێکی ناچالاک بە ناوەڕۆکەکانییەوە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە مافی سڕینەوەی دەبێت.

ئەمە مانای چی دەگەیەنێت:

- ئەم گۆڕانکاریانە کاریگەرییان لەسەر تۆ نابێت، تەنها ئەگەر هەژماری گووگڵەکەت دوو ساڵ ناچالاک بووبێت یان زیاتر لە دوو ساڵ هەژمارەکەت بەکارنەهێنابێت بۆ چوونە ژوورەوە بۆ هیچ خزمەتگوزارییەکی گووگڵ.

- لە کاتێکدا گۆڕانکارییەکان ئەمڕۆ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە، زووترین کات کە گووگڵ هەر سڕینەوەیەکی هەژمار جێبەجێ بکات، مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەبێت.

- ئەگەر هەژمارەکەت بە ناچالاک دادەنرێت، گووگڵ چەندین ئیمەیڵی بیرخستنەوە دەنێرێت بۆ هەردوو ئیمەیڵەکەت و ئیمەیڵەکانی گەڕانەوە (ئەگەر دانرابن) پێش ئەوەی هیچ سڕینەوەیەک ئەنجام بدرێت. ئەم ئیمەیڵانەی بیرخستنەوە بەلایەنی کەمەوە ٨ مانگ پێش ئەوەی هیچ کارێک لەسەر هەژمارەکەت بکرێت، دەنێردرێن.

- دوای سڕینەوەی هەژماری گووگڵ، ناتوانرێت جارێکی تر ناونیشانی جیمەیڵی سڕاوەکە بەکاربهێنرێتەوە لەکاتی دروستکردنی ئەکاونتی نوێی گووگڵ.




Comments

Popular posts from this blog

ToUnicode زیادکراوەی

AHD Subtitles Maker پڕۆگرامی ژێرنووسکردن