EagleGet پڕۆگرامی داگرتن

پڕۆگرامێکی خۆڕاییە بۆ داگرتنی پەڕگە جیاوازەکان لە تۆڕی ئینتەرنێت. پاڵپشتی پڕۆتۆکۆڵەکانی HTTP، HTTPS، FTP، MMS، RTSP دەکات لەگەڵ چەندین ماڵپەڕی ڤیدیۆیی سەرهێڵ. ئەم پڕۆگرامە دەتوانرێت ببەسترێت بە هەریەک لە وێبگەڕەکانی Chrome، IE، Firefox، Opera. تەکنەلۆژیای فرە-کارکردن بەکاردێنێت بۆ خێراکردنی داگرتنەکان.

تایبەتمەندییەکانی پڕۆگرامەکە:
- داگرتنی چەندین شێوەی جیاوازی پەڕگە.
-خێراکردنی داگرتنەکان بەشێوەیەکی باش.
- بەستنەوەی بە وێبگەڕە جیاوازەکان.
- داگرتنی ڤیدیۆ لە چەندین ماڵپەڕ وەک YouTube و Facebook.
- نەبوونی هیچ بانگەشەیەک لە ڕووکاری بەرنامەکە.
- پاڵپشتی نوێکردنەوەی خۆکارانەی بەستەری بەسەرچوو دەکات.
- ڕووکارێکی سادەی هەیە و تەواوی تایبەتمەندییەکانی بەخۆڕاییە.
- ڕووکاری زمانی کوردی تێدایە.



Comments

Popular posts from this blog

ToUnicode زیادکراوەی

AHD Subtitles Maker پڕۆگرامی ژێرنووسکردن

گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە