Making Sense of Data کۆرسی گۆگڵ

کۆڕسێکی سەرهێڵی کۆمپانیای گۆگڵە بەخۆڕایی، کەتێیدا چەند شتێک فێردەبیت:
- فێربوونی بنچینەکانی داتا لەگەڵ پێکهاتە و ڕێکخستنی داتا.
- فیربوونی هەنگاوەکانی چاککردنی داتا.
- دروستکردن و بەکارهێنانی خشتەی بەیەکداچووی گۆگڵ.
- رێکخستن و پوختکردن و دروستکردنی هێلکاری بۆ داتا.
- فێربوونی تەکنیکی جیاوازی شیکردنەوەی داتا و لە چ کاتێک بەکاریان بێنیت.
ئەم کۆڕسە بە پاڵپشتی شارەزایانی گۆگڵ بەڕێوەدەبرێت لە ١٨ / ٣ / ٢٠١٤ تا ٤ / ٤ / ٢٠١٤. دەتوانیت لەو ماوەیەدا بە ئارەزووی خۆت تەواوی بکەیت. کۆڕسەکە دەقی وانەکان و ڤیدیۆ و چالاکی و پڕۆژە لەخۆ دەگرێت.
پێداویستییەکانی کۆڕس:
- هەبوونی هێڵی ئینتەرنێت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت.
- هەبوونی هەژمارێکی گۆگڵ.
- هەبوونی زانیاری دەبارەی زانستی ئامار (ئامارزانی) پێویست نییە.



Comments

Popular posts from this blog

ToUnicode زیادکراوەی

AHD Subtitles Maker پڕۆگرامی ژێرنووسکردن

گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە