Plupload ئامرازی
Plupload: ئامرازێکی خۆڕایی JavaScriptە بەکاردێت بۆ بارکردنی پەڕگە بەشێوەی کۆمەڵ بۆناو ماڵپەڕ، بنکەدراو ... هتد. ئەم ئامرازە سەرچاوەکراوەیە و گەشەپێدەرانی ماڵپەڕ و پڕۆگرامەکانی تۆڕ دەتوانن بەکاریبێنن بۆ پڕۆژەکانیان.
تایبەتمەندییەکان:
- بەستنەوەی بە کۆدی پڕۆژەکان ئاسانە.
- ڕاکێشانی پەڕگەکان بۆ شوێنی بارکردن.
- بارکردنی پەڕگە بەشێوەی کۆمەڵ.
- پاڵاوتنی پەڕگەکان بەپێی پێویست.
- بچووککردنەوەی قەبارەی پەڕگەی وێنە لەلای ڕاژەخواز لەکاتی پێویست.
- دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر جێبەجێکاری وەک Flash و Silverlight لەکاتی پێویست.
- ڕووکاری زمانی کوردی تێدایە.
Comments
Post a Comment