Posts

گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە

Image
 گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە بۆ ئەوەی زانیارییە تایبەتەکانت بە سەلامەتی و پارێزراوی بمێننەوە و ڕێگە لە چوونە ژوورەوەی بێ مۆڵەت بۆ هەژماری گووگڵەکەت بگیرێت، گووگڵ سیاسەتی هەژماری ناچالاکی نوێکردەوە. گووگڵ ماوەی ناچالاکی بۆ هەژماری گووگڵ نوێ کردەوە بۆ دوو ساڵ لە سەرجەم بەرهەم و خزمەتگوزارییەکاندا. ئەم گۆڕانکارییە لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات و هەر هەژمارێکی گووگڵ کە ناچالاک بووبێت دەگرێتەوە، واتە لە ماوەی دوو ساڵدا نەچووەتە ژوورەوە یان بەکارنەهێنراوە. هەر هەژمارێکی ناچالاک بە ناوەڕۆکەکانییەوە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە مافی سڕینەوەی دەبێت. ئەمە مانای چی دەگەیەنێت: - ئەم گۆڕانکاریانە کاریگەرییان لەسەر تۆ نابێت، تەنها ئەگەر هەژماری گووگڵەکەت دوو ساڵ ناچالاک بووبێت یان زیاتر لە دوو ساڵ هەژمارەکەت بەکارنەهێنابێت بۆ چوونە ژوورەوە بۆ هیچ خزمەتگوزارییەکی گووگڵ. - لە کاتێکدا گۆڕانکارییەکان ئەمڕۆ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە، زووترین کات کە گووگڵ هەر سڕینەوەیەکی هەژمار جێبەجێ بکات، مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەبێت. - ئەگەر هەژمارەکەت بە ناچالاک دادەنرێت، گووگڵ چەندین ئیمەیڵی بیرخستنەوە دەنێ

جیاوازی نێوان شارەزایانی پاراستن و ناشارەزایان لە چۆنیەتی مانەوەیان بە پارێزراوی لەسەرهێڵ

Image
لەم ڕۆژگارە تۆ دەتوانیت زۆر ئامۆژگاری دەربارەی پاراستنی سەرهێڵ بدۆزیەوە لە چەند چرکەیەک و ڕۆژانە بەکاریان بێنی. لەگەڵ ئەوەی ئەم کۆمەڵە پەیڕەوکراوانە زۆر دەوڵەمەندن، بەڵام هەردەم بەسوود نین؛ دەشێ زانینی ڕیزبەندکردنیان کارێکی سەخت بێت. توێژەرانی کۆمپانیای گووگڵ لە توێژینەوەیەکیاندا ڕاپرسیان ئەنجامداوە لەسەر ٢٣١ شارەزای پاراستن و ٢٩٤ بەکارهێنەری ئینتەرنێت کە شارەزای پاراستن نین. هەردوو گروپەکە پرسیاری ئەوەیان لێکرا کە چ کارێک ئەنجام دەدەن بۆ پاراستنی خۆیان لەسەرهێڵ. وێنەکە پەیڕەوکراوەکانی پاراستنی هەردوو گروپ نیشان دەدات. خاڵی هاوبەش: بەڕێوەبردنی تێپەڕەوشە بەوریایی. بەڕوونی دیارە کە هەردوو گروپ بەڕێوەبردنی تێپەڕەوشە بە پێشەنگ دەزانن بەڵام بە ڕێگای جیاواز. شارەزایانی پاراستن بەزۆری پشت دەبەستن بە بەڕێوەبردنی تێپەڕەوشە، ئەو پڕۆگرامانەی کە بەکاردێن بۆ دروستکردن و پاراستن و هەڵگرتنی هەموو تێپەڕەوشەکانی بەکارهێنەر لەیەک شوێندا. شارەزایەک دەڵێت، "پڕۆگرامەکانی بەڕێوەبردنی تێپەڕەوشە هەموو هاوکێشەکە دەگۆڕن، چونکە ئەوان تێپەڕەوشەی بەهێز و بێهاوتا بەرهەم دێنن". لە بەرامبەردا، تەنها ٢٤%ی نا

ماڵپەڕی پێوانەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان

Image
ماڵپەڕی پێوانەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان - ماڵپەڕێکی تاکە کەسی نا فەرمییە. کۆمەڵێک زانیاری و ئامار و شیکردنەوەی تێدایە دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان. - زانیارییەکان لە ڕاگەیاندنەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگیراون. - بەهۆی دەستنەکەوتنی هەموو وردەکاری زانیارییەکان، ناتوانرێت ڕاستەوخۆ بۆ کاری توێژینەوە یان هەر کارێکی تری فەرمی بەکاربێت. - لە کاتی بوونی هەڵە ئاگادارمان بکەنەوە. - ماڵپەڕەکە لەسەر ڕاژەیەکی خۆڕایی بارکراوە، بۆیە لە کاتی باری زیادە لە کار نەکردنی بمانبوورن. لەگەڵ ڕێزدا، هەڤاڵ عبدالکریم "covid19.mywebcommunity.org" # Covid19   # 2019nCoV   # CoronaVirus

سکڕاچ

Image
سکڕاچ: بریتییە لە زمانێکی دیدەیی پڕۆگرامسازی پشت بەست بە بلۆک و کۆمەڵگەیەکی سەرهێڵ کە تێیدا منداڵان دەتوانن پڕۆگرام بنووسن و هاوبەشی میدیای بە کاردانەوە وەکو چیرۆکەکان، یارییەکان و جوڵانەوەکان بکەن لەگەڵ کەسانی تر لە هەموو دونیا. کاتێک منداڵان شت دروست دەکەن بە سکڕاچ، ئەوان فێری داهێنان، هاریکاری لە کار و بیرکردنەوەی سیستەمیانە دەبن. سکڕاچ دیزاین و ئامادەکراوە لەلایەن کۆمەڵەی Lifelong Kindergarten لە تاقیگەی میدیایی MIT. سکڕاچ دیزاین کراوە بە تایبەت بۆ تەمەنەکانی ٨ تا ١٦ ساڵی ، بەڵام بەکاردێت لەلایەن هەموو تەمەنەکانەوە. ملیۆنان کەس پڕۆژەی سکڕاچ دروست دەکەن لە بوارێکی فراوانی ڕێکخستن، لە ماڵەکان، خوێندنگاکان، مۆزەخانەکان، پەرتوکخانەکان و سەنتەرەکانی کۆمەڵگە. سکڕاچ بەکاردێت لە زیاتر لە ١٥٠ وڵات و بەردەستە بە زیاتر لە ٤٠ زمان. لە ئێستادا زمانی کوردی بەردەستە لە سکڕاچ. خوێندکاران فێری سکڕاچ دەبن لە هەموو ئاستەکان (لە خوێندنگای بنەرەتی تا کۆلێژ) و لە هەموو بوارەکان (وەک بیرکاری، زانستی کۆمپیوتەر، زمان، خوێندنی کۆمەڵایەتی). فێرکاران چیرۆکەکان هاوبەش دەکەن، سەرچاوەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن، پر

ToUnicode زیادکراوەی

Image
و ەک دەزانین لە ڕۆژی ٢٠١٤/١٢/١٥ەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی پشتیوانیی ئەو تەختەکلیلانە  دەکات کە یونیکۆدن. لێرەدا کێشەیەک هەیە دەبێت چارەسەر بکرێت، ئەویش شێوازی نووسینی نووسراوە کۆنەکانە، چونکە ئەو فۆنتانەیان بەکاربردووە کە یۆنیکۆد نین وەک (Ali_K_Samik، Ali_K_Sahifa،...هتد). چەند کەس و گروپێک نەرمەکاڵایان ئامادەکردووە بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ گۆڕینی دەقەکان لە نایونیکۆد بۆ یونیکۆد وەک (Razhakan،  Kurdish Key & Font Convert  ،...هتد)، ئەمانە کارەکانیان جێگای دەس تخۆشین. بەڵام ئەم نەرمەکاڵایانە بەشێوەی سەربەخۆ لە پڕۆگرامی وۆرد کار دەکەن. بە واتای ئەوەی بەکارهێنەر دەبێت دەقەکان لەبەربگرێتەوە بۆ ناو ئەم نەرمەکاڵایانە و دوای  گۆڕینی دەبێت جارێکیتر بخرێتەوە ناو پڕۆگرامی وۆرد. ئەم زیادکراوەیە چارەسەری ئەم کێشەیە دەکات بە ئاسانی. چونکە لەکاتی دامەزراندنی دەبێتە بەشێک لە پڕۆگرامی وۆرد و تەنها بە یەک کرتە دەتوانێت دەقەکان بگۆڕێت بۆ یونیکۆد. ئەم زیادکراوەیە بەشێوەی خۆڕایی بەردەستە لەم بەستەرەی خوارەوە: http://tounicode.sourceforge.net لەکاتی بوونی هەر هەڵەیەک یان دا

Plupload ئامرازی

Image
Plupload: ئامرازێکی خۆڕایی JavaScriptە بەکاردێت بۆ بارکردنی پەڕگە بەشێوەی کۆمەڵ بۆناو ماڵپەڕ، بنکەدراو ... هتد. ئەم ئامرازە سەرچاوەکراوەیە و گەشەپێدەرانی ماڵپەڕ و پڕۆگرامەکانی تۆڕ دەتوانن بەکاریبێنن بۆ پڕۆژەکانیان. تایبەتمەندییەکان:   - بەستنەوەی بە کۆدی پڕۆژەکان ئاسانە.   - ڕاکێشانی پەڕگەکان بۆ شوێنی بارکردن. - بارکردنی پەڕگە بەشێوەی کۆمەڵ.   - پاڵاوتنی پەڕگەکان بەپێی پێویست.   - بچووککردنەوەی قەبارەی پەڕگەی وێنە لەلای ڕاژەخواز لەکاتی پێویست.   - دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر جێبەجێکاری وەک Flash و Silverlight لەکاتی پێویست.   - ڕووکاری زمانی کوردی تێدایە. ماڵپەڕی ئامرازی Plupload

TinyMCE سەرنووسەری

Image
یەکێکە لە سەرنووسەرە بەناوبانگەکان کە بۆ دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی پەڕگەکانی ناو ماڵپەڕەکان بەکاردێت. ئەم سەرنووسەرە سەرچاوەکراوەیە و سەربەخۆیە لە سەکۆ و توانای گۆڕینی تاگەکانی HTMLی بۆ نموونەی سەرنووسەر هەیە. گەشەپێدەرانی ماڵپەڕ و پڕۆگرامەکانی تۆڕ دەتوانن بەکاریبێنن بۆ پڕۆژەکانیان. زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکان بەکاری دێنن، وەک؛ فەیسبووک، وۆرد پرێس، ئۆڕاکڵ، مایکڕۆسۆفت، ئای بی ئێم، جووملە ... هتد. تایبەتمەندییەکان: - بەستنەوەی بە کۆدی پڕۆژەکان ئاسانە. - دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی پەڕگە بەشێوەی گشتی و بەشێوەی دێر. - توانای زیادکردنی پێوەکراوەی تر. - ڕووکاری زمانی کوردی تێدایە. ماڵپەڕی سەرنووسەری TinyMCE